هەڕەشەکانی چین بۆسەر تایوان بەردەوامی هەیە

مانۆڕە سەربازییەکانی چین لە سنوورەکانی نێوانیان لەگەڵ تایوان بەردەوامی هەیە و تایوان بە هەڕەشە لێکیدەداتەوە

مانۆڕە سەربازییەکانی چین لە سنوورەکانی نێوانیان لەگەڵ تایوان بەردەوامی هەیە و تایوان بە هەڕەشە لێکیدەداتەوە.

گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان چین و تایوان بەردەوامی دەکێشێت، لەمبارەیەوە وەزارەتی بەرگری تایوان ئاشکرایکردووە، هێزەکانی چین بە 71 فڕۆکە و 9 کەشتی جەنگی ئابلووقەیان خستووەتەسەر وڵاتی تایوان.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵات تائێستا بە ئەنجامی ئەرێنی نەگەیشتووە و رۆژانە چین هەڕەشەی داگیرکردن لە تایوان دەکات.