هەڕەشەکانی پوتین نرخی نەوت بەرزدەکاتەوە

هەڕەشەکانی پوتین نرخی نەوت بەرزدەکاتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
هەڕەشەکانی پوتین نرخی نەوت بەرزدەکاتەوە
0

لایک

بەهۆی ئەوەی ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا هەڕەشەی کردووە، ئەگەر وڵاتانی ئەندام لە G7 وەک چۆن رایانگەیاندووە ئاستێک بۆ نرخی نەوتی رووسیا دابنێن، ئەوا هەناردەی نەوت و گاز بۆ ئەوروپا دەوەستێنێت. هەروەها بەرزکردنەوەی سوودی بانکی و کەمبوونەوەی رێژەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە چین، هۆکاری سەرەکین بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

رۆژی هەینی 09-09-2022 ، لە کاتی داخستنی بازاڕە جیهانییەکان، هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 3 دۆلار و 30 سەنت بەرزبووەوە و بە 92 دۆلار و 45 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هەروەها هەر بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس 3 دۆلار و 11 سەنت بەرزبووەوە و بە 86 دۆلار و 65 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە دوایین ساتی داخستنی بازاڕەکان لە رۆژی هەینی بە رێژەی 0.5٪ بەرزبووەوە و بە 1716 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.