هەولێر.. گەنجێک لەلایەن ماڵە خەزورانییەوە تەقەی لێدەکرێت و دەکوژرێت
وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر(ئەربیل) رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو له رووداوێكی ته‌قه‌كردندا گه‌نجێک له‌لایه‌ن ماڵی خەزورانی تەقەی لێکراوە و برینداربووه، دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه.
هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یاند، "شەوی رابردوو دوای رووداوێکی تەقەکردن لە گەڕەکی (سەربەستی)، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتنە شوێنی رووداو دەرکەوت کەوا هاووڵاتییەک لەلایەن ماڵی خەزورانی تەقەی لێکراوە، كه تەمەنی 32 ساڵه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رووداوه‌كه لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵاییەتی بووه و گه‌نجه‌كه پێنج گوللەی بەرکەوتووە و برینداربووه بووە، دوای گەیاندنی لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە بۆ نەخۆشخانەی ئێمرجێنسی ناوبراو لەبەر سەختی برینەکەی گیانی له‌ده‌ستداوه.
وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر وتیشی، "هێزەکانمان لە لێکۆڵینەوەکانیاندا بۆیان دەرکەوت کە لەلایەن (ب. ر. ز) تەقەکە ئاراستەی کەسی کوژراو کراوە ئێستاش پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و ئاراستەی دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر کراوە".