هەولێر.. ژنێک بە تۆمەتی دزینی 280 هەزار دۆلار دەستگیرکرا

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی ژنێکی بە تۆمەتی دزینیی 280 هەزار دۆلار راگەیاند کە پێشتر چەند فەرمانێکی دەستگیرکردنی هەبووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، “بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی رۆژهەڵات، لە گەڕەکی بەفرین ستی ژنێکیان بەناوی (ھ. م. م) بە تۆمەتی دزینی 280 هەزار دۆلار واتە 28 دەفتەر دۆلار دەستگیرکرد”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە خەڵکی (توركیا) یە و لە بنکەکانی پۆلیسی حەدیاب و خانەقا بەپێی ماددە (453) و (459) لە یاسای سزادان داواکرابوو، دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخرا و رادەستی دادگا کرا”.