هەولێر.. پیاوێک ژنەکەی خۆی دەکوژێت

هەولێر.. پیاوێک ژنەکەی خۆی دەکوژێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
هەولێر.. پیاوێک ژنەکەی خۆی دەکوژێت
0

لایک

ئەمڕۆ دووشەممە، لە هەولێر(ئەربیل) ژن و مێردێک لە سەر کێشەی خێزانی دەبێتە دەمەقاڵیان، دواتر پیاوەکە لە خێزانەکەی دەدات و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات.

پۆلیسی هەولێر رایگەیاندووە، “دوای ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بەبوونی ڕوداوێکی کوشتن لە تعجیلی نوێ لە سنوری نەحیەی شەمامک، دەست بەجێ هێزەکانمان گەشتنە شوێنی ڕووداو و دەرکەوت کەوا ئافرەتێک بەناوی (بەهار زەکەریا فەتاح) تەمەن (٣٣) ساڵ، کوژراوە”.

هاوکات ئاماژە بەوەکراوە، “دوای بەدوواداچوون بۆ ئەم ڕووداوە هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە کەمتر لە (٥) کاتژمێر هاوسەرەکەی بەناوی (ا. ظ. م.) دەستگیر بکەن کە لە ئاکامی ڕوودانی دەمەقاڵی لە نێوانیان لە سەر کێشەی خێزانی لێیداوە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.

لە راگەیندراووەکی پۆلیسی هەولێر هاتووە، “پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە ڕێکخرا و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە و تۆمەتباری ناوبراو دەستبەسەرە لەلایەن پۆلیسی هەولێر”.