هەولێر.. سێ کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە دەستگیرکردنی سێ کەس کردووە کە تۆمەتبارن بە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر.

دەقی راگەیەندراوەکەی بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران:

لە درێژەى کار و چالاکیەکانى هێزەکانى بنکەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى سۆران، سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکان لە شارى هەولێر توانرا ( 3 ) سێ تۆمەتبار بە ناوەکانى (ز.س ، د.ع ، ل.ج) دەستگیر بکرێن.

لە کاتى دەستگیرکردنى تۆمەتباران توانرا دەست بگیرێت بەسەر بڕى (250) دووسەد و پەنجا گرام ماددەى هۆشبەرى جۆرى کریستال و هەر سێ تۆمەتبار بەکارهێنەرى ماددە هۆشبەرەکانن و دەستیان هەبووە لە کرین و فرۆشتنى ماددەى هۆشبەر.

دەستگیرکراوەکان پەڕاوى لێکۆلینەوەیان بۆ کراوەتەوە و بە پێى یاساى ماددە هۆشبەرەکان رووبەرووى سزاى یاسایی دەبنەوە.