هەولێر.. دوو كەس بەتۆمەتی دزینی 240 مۆبایل دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر(ئەربیل) رایگەیاند، ئەمڕۆ هێزەكانیان دوو تۆمەتباریان دەستگیركردوە كە بەرەبەیانی 25ی مانگی رابردوو هەستاون بە دزینی 240 مۆبایل لە ناو بازاڕی مۆبایل فرۆشانی هەولێر، ئێستاشدا تۆمەتبارەكان بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی گیراون.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، بەرەبەیانی رۆژی 25ی مانگی رابردو رووداوێكی دزیكردنی مۆبایل لە ناو بازاڕی مۆبایل فرۆشانی هەولێر (كۆتری سەلام) رویدا، لە لێكۆڵینەوەكانیشدا دەردەكەوێت سێ تۆمەتبار هەستاون بە دزیكردنەكە.

ئاماژەی بەوەشكرد، تۆمەتبارەكان كە خەڵكی دەرەوەی شاری هەولێر بوون، هەستاون بە دزینی 240 مۆبایل و لە ناحیەی رویڤیە سەر بە پارێزگای دهۆک مۆبایلەكانیان فرۆشتوەتەوە، بۆیە بەهاوكاری پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەردەڕەش توانراوە دو تۆمەتباری روداوەكە دەستگیر بكرێن.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، هێزەكانیان دەستیان بەسەر 104 مۆبایلدا گرت كە لەناو ماڵی یەكێك لە تۆمەتبارە شاردرابونەتەوە، بۆیە تۆمەتباران بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی گیراون.