هۆگر عەزیز، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر(ئەربیل) رایگه‌یاند، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووه كه دووجار و له دوو بۆسه‌دا به روممانه و ته‌قه‌كردن رووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منیه‌كان بووه‌ته‌وه، چه‌ندین فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیشی هه‌بووه.
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشکرای کرد، هێزه‌كانمان له هه‌ولێر توانیویانه تۆمه‌تبارێكی زۆر مه‌ترسیدار له‌ناو شاری هه‌ولێر ده‌ستگیربكه‌ن، كه به هه‌ردوو مادده‌ی یاسایی 30 مادده هۆشبه‌ره‌كان و مادده‌ی 3 له‌یاسای تیرۆر له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراوبوو”.
وتیشی، “تۆمه‌تباره‌كه دوای ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منیه‌كان دهبوویەوه، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن هێزه‌كانمان ده‌یویست هه‌مان كرده‌وه ئه‌نجامبدات به به‌كارهێنانی روممانه و چه‌كه‌كانی، به‌ڵام به‌هه‌وڵی كارامایی هێزه‌كانمان و به ده‌سته و یه‌خه توانیان به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كرده‌وه‌یه‌ک بكات ده‌ستگیری بكه‌ن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “تۆمه‌تباره‌كه ته‌مه‌نی 31 ساڵه و خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر و دانیشتووی هه‌ولێر بووه، بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر بووە، له‌گه‌ڵ بازرگانیكردنیش چه‌كی روممانهی به‌كارهێناوه، دووجار هێزه ئه‌منیه‌كان ویستویانه ده‌ستگیری بكه‌ن به‌ڵام به روممانه رووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه و پێنج كارمه‌ندی پۆلیسی برینداركردووه”.
راشیگەیاند، “له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه‌دا ده‌ستبەسەر سێ ده‌مانچه، دوو نارنجۆک، مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆره‌كانی جامایكا و حه‌بی ترامادۆڵ و ئامێری به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر گیراوە “.