هەولێر.. به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی كوالێتی به‌نزین 12 به‌نزینخانه سزا دران
پارێزگای هه‌ولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا و له‌ئه‌نجامی پشكنینی 48 وێستگه، 12 به‌نزینخانه‌ی دیكه‌ی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی كوالێتی به‌نزین و فرۆشتنی به‌هاووڵاتیان سزادران، سێ به‌نزینخانه‌ی دیكه‌ش به‌هۆی دوباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچیه‌كانیان، ناوه‌كانیان بڵاوده‌كرێنه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای هه‌ولێر، "له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌كۆی پشكنینی 48 وێستگه، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی پشكنین و چاودێریكردنی به‌نزینخانه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر، 12 به‌نزینخانه‌ی دیكه له‌هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی كوالێتی به‌نزین و خراپی ئه‌و به‌نزینه‌ی ده‌یفرۆشن به‌هاوڵاتیان سزادراون و ڕێكاری یاسایی له‌به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كانیان گیراوه‌ته‌به‌ر".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌سه‌ره‌تای مانگی (حوزه‌یران/6)ی ئه‌مساڵ تاكو ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كۆی گشتیی ئه‌و به‌نزینخانه‌ی كه سزادراون 254 به‌نزینخانه‌ن، له‌و ژماره‌یه‌شدا سێ به‌نزینخانه‌ی دیكه‌ش به‌هۆی زیاتر له‌جارێك سه‌رپێچی و ده‌ستكاریكردنی كوالیتیی و فرۆشتنی به‌نزینی خراپ به‌هاوڵاتییان، ناوه‌كانیان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
ناوی به‌نزینخانه‌كان:-
یه‌كه‌م: وێستگه‌ی ئارام محه‌مه‌د
دوه‌م: وێستگه‌ی باواجی
سێیه‌م: وێستگه‌ی هه‌ڵگورد
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "له‌ئێستادا به‌رهه‌می به‌نزینی جۆری 800 دیناری نۆرماڵ به كوالێتییه‌كی باش له‌به‌نزینخانه‌كاندا ده‌ست ده‌كه‌وێت و لیژنه‌كانی به‌دواداچون و چاودێرییكردنی به‌نزینخانه‌كانیش ھه‌وڵه‌كانیان چڕتركردۆته‌وه به مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردن و پاراستنی خه‌سڵه‌ت و كوالێتیی به‌نزین، داواش له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ین هاوكارمان بن و له‌كاتی تێبینیكردنی هه‌ر جۆره سه‌رپێچیه‌ك، له‌زوترین كات ئاگاداری قائیمقامیه‌تی ناوه‌ندی هه‌ولێر بكه‌نه‌وه".