شاره‌زایەکی بواری كه‌شناسی رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما روو له ونزمبوونه‌وه ده‌كه‌ن و به‌جۆرێک 1-4 پله‌ی سه‌دی نزم ده‌بنه‌وه، ھه‌ندێک كاتیش ئاسمان له‌ناوچه جیاجیاكان ده‌گۆرێت بۆ نیمچه ھه‌ور ئه‌گه‌ری نمه بارانیش هه‌یه.
ئاراس جه‌بار، شاره‌زای بواری كه‌شناسی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردووەته‌وه، له سه‌ره‌تای ھه‌فته‌ی ئاینده‌وه تا كۆتایی واته ‘شه‌ممه تاكو هه‌ینی’ له ئه‌نجامی لاوازبوونی كاریگه‌ری نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی ھیندی له‌سه‌ر زۆرێكی ناوچه‌كانمان به‌تایبه‌ت ناوچه شاخاویه‌كان و سنووری ناوچه‌كانی رۆژھه‌ڵات و باكووری ھه‌رێم پله‌كانی گه‌رما (1-4) پله‌ی سه‌دی به گوێره‌ی ناوچه‌كان به‌راورد به‌م ماوه‌یه نزمده‌بنه‌وه.
راشیگەیاندووە، له‌ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی هه‌رێم گۆرانكاڕی كه‌متر به‌سه‌ر پله‌كانی گه‌رما دێت، له‌شه‌واندا ھه‌ست به فێنكبوونی كه‌شوھه‌وا زیاتر ده‌كرێت.
به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی سه‌نته‌ری پارێزگاكانی ھه‌رێم به‌مجۆره ده‌بێت:
ھه‌ولێر 1 پله نزمده‌بێته‌وه له‌نێوان 42 بۆ 43 پله
سلێمانی 2 تا 3 پله نزمده‌بێته‌وه له‌نێوان 40 بۆ 41 پله
دھۆك به‌جێگیری ده‌مێنێته‌وه له‌نێوان 41 بۆ 42 پله
ھه‌ڵه‌بجه 3 تا 4 پله نزمده‌بێته‌وه له‌نێوان 41 بۆ 42 پله
له ناوچه‌كانی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان 1 تا 2 پله نزمده‌بێته‌وه له‌نێوان 44 بۆ 45 پله
له‌ناوچه‌كانی سنووری ئیداره‌ی راپه‌رین 2 تا 3 پله نزمده‌بێته‌وه له‌نێوان 40 بۆ 41 پله