هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمیکردووە

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمیکردووە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمیکردووە
0

لایک

ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا ئاماژەی بە کەمبوونەوەی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کردووە لەچاو هەفتەی رابردوو.

‌ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا رایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا بە تێکڕا 150 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بووە، ئەمەش بەراورد بە هەفتەی پێشوو کەمیکردووە، كە 354 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا بووە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی حكومەتی ئەمریكا، تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاو بۆ ئەمریکا لەماوەی هەفتەی رابردوودا لە هەشت وڵاتەوە 5 ملیۆن و 677 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بووە، بە بەراورد بە هەفتەی پێشوو 573 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادیکردووە و کە پێشتر 5 ملیۆن و 104 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بووە.