هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت
0

لایک

سەرچاوەیەک لە لێژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستانی عێراق رایگەیاند، پارەی مووچەی مانگی تەمووز ئامادەیە و وتی، “پارەکەی بەغداد نەیەت، گرفت بۆ مووچەخۆرانی سلێمانی دروستدەبێتەوە”.

ئەمڕۆ یەکشەممە 31-07-2022، سەرچاوەیەک لە لێژنەی دارایی پەرلەمان بە میدیایێکی ناوخۆیی راگەیاندووە، “بەشی زۆری پارە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووز ئامادەیە و بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووز دەستپێبکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر 200 ملیارەکە لە بەغدادەوە بۆ هەرێم نەنێردرێت، ئەوە بۆ مووچەی مانگی تەمووزیش کێشە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دروست دەبێت.