هەرێم و عێراق بە رێککەوتن بڕی “50 دۆلار” لە هەر عومرەکارێک وەردەگرن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هەرێم و عێراق بە رێککەوتن بڕی “50 دۆلار” لە هەر عومرەکارێک وەردەگرن

هەرێم و عێراق بە رێککەوتن بڕی “50 دۆلار” لە هەر عومرەکارێک وەردەگرن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
هەرێم و عێراق بە رێککەوتن بڕی “50 دۆلار” لە هەر عومرەکارێک وەردەگرن
0

لایک

بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان هەرێم وعێراق لە هەر عومرەکارێک کە گەشتی سعودیە دەکات، “50 دۆلار”ـی لێ وەردەگیرێت، ئەو بڕە پارەیەش بەگوێرە یاسا، 50%ـی بۆ هەرێم دەبێت، هەروەها پارەیەکەش دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەتی هەرێم و بۆ خزمەتگوزارییەکان خەرج دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 03-10-2022، عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان _ عێراق، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردەوە، “هاووڵاتییەک سەردانی هەر وڵاتێک بکات بۆ گەشت یان قومار یان هەر هۆکارێکی دیکە، حکومەت هیچ بڕە پارەیەکی وەک باج و رسومات لێوەرناگرێت! بەڵام بچێت بۆ عومرە 60 دۆلاری لێوەردەگرن، ئێستاش بەهۆی دوو ئیدارەیی، داهاتی هەر سنوورە بۆ خۆیەتی و مانگانە نزیکەی (300 هەزار دۆلار) پارە لە عومرەکارانی سنووری سلێمانی وەردەگیرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی حەج و عومرە لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک “وەحدەی حسابییان نیە”، بۆیە داهاتی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان دەگەڕێتەوە بۆ سندوقی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم.

پەیوەست بەم بابەتەش، شێخ نیاز راغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم بە میدیاییکی ناوخۆیی راگەیاندووە، بەگوێرەی یاسای دەستەی حەج و عومرەی عێراق بۆ هەر کەسێک گەشتی عومرە ئەنجام دەدات بڕی 50 دۆلاری لێوەردەگیرێت نەک 60 دۆلار کە هەندێک کەس باسی دەکات، هۆکارەکەشی ئەوەیە دەستەی حەج و عومرەی فیدڕاڵی دەستەیەکی حکومی نییە و لەسەر ئەو داهاتە کارەکانی خۆیان عەمرەکان رادەپەڕێنن.

بەپێی رێککەوتنی نێوان بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم و دەستەی حەج و عومرەی عێراق، لەو پارەیەی کە لە عومرەکاران وەردەگیرێت، 50% بۆ دەستەی حەج و عومرەی عێراق دەبێت و 50%ـیش بۆ بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم دەبێت، لەو پارەیەش ئەوان بەشێکی وەک خەرجی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە سودی لێوەردەگرن و بەشێکی سەرەکیشی وەک داهات دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەتی هەرێم.