هەریەک لە وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعودیە لە بەغداد کۆدەبنەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هەریەک لە وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعودیە لە بەغداد کۆدەبنەوە

هەریەک لە وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعودیە لە بەغداد کۆدەبنەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
هەریەک لە وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعودیە لە بەغداد کۆدەبنەوە
0

لایک

جەواد كەریمی قودوسی، ئەندامی لێژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە لە ئەنجومەنی شورای ئێران رایگەیاند، لەم نزیكانە حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودییە لە بەغداد كۆدەبنەوە.

جەواد كەریمی قودوسی لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی “فارس”ـی نیمچە فەرمیی ئاماژەی بەوەكرد، لە كۆبوونەوەكانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان تاران و ریاز كە لە مانگی نیسانی ساڵی 2021ـەوە دەستی پێكردووە، گەیشتوونەتە رێككەوتنی سەرەتایی.

جێی باسە، بەغدادی پایتەخت میوانداری هەریەک لە وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعودیە دەکات و پێشوازی لە کۆبوونەوەی هەردوو لایەن دەکات.