هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم سۆنەر لەسەر رێگاکانی نێوان پارێزگاکان دادەنێن
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، له رێگه‌ی دانانی ئامێری "سۆنه‌ر"ـه‌وه له‌سه‌ر رێگاكانی نێوان پارێزگاكان به‌تایبه‌ت بازگه‌كان رێگری له قاچاخچێتی به دراوی بیانیه‌وه به‌تایبه‌ت دۆلار ده‌كه‌ین.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستیانكردووه به دانانی ئامێری سۆنه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و رێگا ده‌ره‌كیانه‌ی كه پارێزگاكان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوە، ئامانج له‌دانانی سۆنه‌ر چاودێریكردنی حاڵه‌ته‌كانی قاچاخی دراوی بیانی و لێپرسینه‌وه‌یه له قاچاخچیه‌كانە به‌پێی یاسا.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، بردنه ده‌ره‌وه و جووڵه‌ی نایاسایی به دۆلاری ئه‌مریكی و سپیكردنه‌وه‌ی، به‌یه‌كێک له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌هاكه‌ی به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی ده‌گه‌ڕێته‌وه.