هیندستان لەڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە چینی تێپەڕاند

هیندستان بووە وڵاتی خاوەن زۆرترین دانیشتووان لە جیهان و توانی وڵاتی چین تێپەڕێنێت.

بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی گۆڤاری World Population Review تایبەت بە ژمارەی دانیشتووان، "لە کۆتایی ساڵی 2022ـدا هیندستان بە یەک ملیار و 417 ملیۆن لە ژمارەی دانیشتووانی بووە خاوەنی نازناوی قەرەباڵغترین وڵات لەڕووی دانیشتووانەوە".

ئەمەش لە کاتێکدایە، کە بەگوێرەی ئامارەکانی ئەمڕۆ 18ـی کانوونی دووەمی 2023، ژمارەی دانیشتووانی هیندستان گەیشتووەتە یەک ملیار و 423 ملیۆن کەس.

شایەنی باسە، وڵاتی چین دوای 60 ساڵ، ژمارەی دانیشتووانی کەمی کرد و بەگوێرەی ئامارەکانی کۆتایی ساڵی 2022، لە ئێستادا بە جیاوازی 5 ملیۆن کەس، ژمارەی دانیشتووانی بریتییە لە یەک ملیار و 412 ملیۆن کەس.