هیمداد بیلال: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین په‌كه‌كه لێره بوونی هەبێت
سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی تورکمانی ده‌ڵێت، "ده‌بێت په‌كه‌كه و كورد له یه‌كتر جیابكه‌ینه‌وه، په‌كه‌كه به بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و وڵاتانی ئه‌وروپا به تیرۆریست ناسێنراوه، بۆیه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین په‌كه‌كه لێره بێت".
هیمداد بیلال، سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی لە پەرلەمانی کوردستان-عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شاری هه‌ولێر(ئەربیل)، وه‌ڵامی چه‌ندین پرسیاری دایه‌وه و رایگه‌یاند، "ئێمه په‌رله‌مانتاری توركمانی ته‌نها نوێنه‌ری توركمان نین به‌ڵكو نوێنه‌ری هه‌مو خه‌ڵكی كوردستانین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین یاداشتمان داوه به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی داواكاریه‌كانی خه‌ڵك و له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆشمان چه‌ندین جار هه‌ڵوێستمان هه‌بوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له ئێستا سه‌رنج له‌سه‌ر پێكهاته‌كان هه‌یه و ئه‌و بۆچونانه‌ی كه ده‌یڵێین به باشی ناگوازرێنه‌وه، ئێمه‌ش پێمانوایه له‌دوای 30 ساڵ حوكمڕانی دۆخی ژیانی خه‌ڵك له‌و ئاسته باشه‌دا نیه و ئه‌گه‌ر وابڕوات دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌بێت، بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین حكومه‌تێكی دادپه‌روه‌ر دروستبكرێت".
له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان-عێرق، هیمداد بیلال وتی، ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كه هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و بارودخه‌ی ئێستا پێناچێت له‌كاتی خۆیدا بكرێت، ئه‌وان پێیانباشه كه سیستمی هه‌ڵبژاردن له هەرێم یه‌ك بازنه بێت و فره‌بازنه نه‌بێت، چونكه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كه فره‌بازنه بو زیانێكی زۆریان پێگه‌یشت.
له‌باره‌ی ئۆپەراسیۆنەکانی توركیا بۆ خاكی هه‌رێم و باره‌گاكانی په‌كه‌كه، سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی وتی، "ده‌بێت په‌كه‌كه و كورد له یه‌كتر جیابكه‌ینه‌وه، په‌كه‌كه به بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و وڵاتانی ئه‌وروپا به تیرۆریست ناسێنراوه، بۆیه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین په‌كه‌كه لێره بێت و بوه‌ته هۆی وێرانكردنی هه‌زاران گوندی كوردستان، په‌كه‌كه زیانی زۆری به خه‌ڵك گه‌یاندوه".