ههولێر.. 220 ملیۆن دینار بۆ پرۆژه خزمهتگوزارییهكان خهرجدهكرێت
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار له راگهیهندراوێكدا ئاشكرای كرد، ژمارهیهک پڕۆژه له شاری ههولێر جێبهجێ دهكهن و گوژمهی 220 ملیۆن دیناری بۆ تهرخان كراوه.
به گوێرهی راگهیهندراوهكه، لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاریی كۆنكرێتكردن و قیڕتاوكردنی شەقامەكان جێبەجێ دەكرێن و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش رەزامەندی دا لەسەر خەركردنی گوژمەی نزیكەی 220 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەكان.
ئاماژه بهوهش كراوه، گوژمەكە لەسەر داهاتی شارەوانی و لە چوارچێوەی پلانی ساڵی 2022، بە مەبەستی جێبەجێكردنی هەردوو پڕۆژەی كۆنكرێتكردنی چەند شەقامێک لە گوندی سێبەردان و هەروەها جێبەجێكردنی پرۆژەی قیڕتاوكردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكی هەولێری نوێ، كەرتی 250 لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار روونیكردهوه، ئەم پرۆژانە كاریگەریی باشیان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و ئاسانكاری بۆ هاووڵاتییان و شۆفێرانی ئەو سنوورانە دەبێت، وێڕای ئەمانە ئێستا لە شاری هەولێردا لەلایەن تیمەكانی شارەوانییەوە ژمارەیەك پرۆژەی دیكە لە قۆناغی جێبەجێكردندان.