هه‌ولێر.. 220 ملیۆن دینار بۆ پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان خه‌رجده‌كرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هه‌ولێر.. 220 ملیۆن دینار بۆ پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان خه‌رجده‌كرێت

هه‌ولێر.. 220 ملیۆن دینار بۆ پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان خه‌رجده‌كرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
هه‌ولێر.. 220 ملیۆن دینار بۆ پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان خه‌رجده‌كرێت
0

لایک

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، ژماره‌یه‌ک پڕۆژه‌ له‌ شاری هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و گوژمه‌ی 220 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخان كراوه‌.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاریی كۆنكرێتكردن و قیڕتاوكردنی شەقامەكان جێبەجێ دەكرێن و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش رەزامەندی دا لەسەر خەركردنی گوژمەی نزیكەی 220 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەكان.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، گوژمەكە لەسەر داهاتی شارەوانی و لە چوارچێوەی پلانی ساڵی 2022، بە مەبەستی جێبەجێكردنی هەردوو پڕۆژەی كۆنكرێتكردنی چەند شەقامێک لە گوندی سێبەردان و هەروەها جێبەجێكردنی پرۆژەی قیڕتاوكردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكی هەولێری نوێ، كەرتی 250 لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار روونیكرده‌وه‌، ئەم پرۆژانە كاریگەریی باشیان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و ئاسانكاری بۆ هاووڵاتییان و شۆفێرانی ئەو سنوورانە دەبێت، وێڕای ئەمانە ئێستا لە شاری هەولێردا لەلایەن تیمەكانی شارەوانییەوە ژمارەیەك پرۆژەی دیكە لە قۆناغی جێبەجێكردندان.