له گه‌ڕه‌كی كوێستانی هه‌ولێر پیاوێک ژنەکەی خۆی دەکوژێت و دواتر خۆشی دەکوژێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13ـی تشرینی دووه‌می 2022، له نزیک نه‌خۆشخانه‌ی نازدار بامه‌ڕنی له گه‌ڕه‌كی كوێستانی هه‌ولێر(ئەربیل) شۆفێرێكی ته‌كسی ژنه‌كه‌ی خۆی ده‌كوژێت و دواتر خۆشی ده‌كوژێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ته‌مه‌نی پیاوه‌كه 46 ساڵه و ته‌مه‌نی ژنه‌كه‌ش 40 ساڵه، رووداوه‌كه‌ش به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بووه.
شایەنی باسە، تائێستا پۆلیس لەسەر ئەم رووداوە لێدوانی فەرمی نەداوە.