ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت داوای له هێزه كوردییه‌كان كرد، كاندیدی پۆستی سه‌رۆککۆمار یه‌كلاییبكه‌نه‌وه و راشیگه‌یاند، “ده‌رگای دیالۆگ و فتوگۆمان بۆ به‌شداریكردن له حكومه‌تی نوێ له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌در كراوه‌یه”.
هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “لایه‌نه‌كانی هاوپەیمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگیان بۆ ده‌سته‌ی سه‌ركردایه‌تی له نووسینگه‌ی عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی ئه‌نجامدا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا پێشهاته‌كانی گۆره‌پانی سیاسی عێراق و به‌رده‌وامی كاره‌كانی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكومه‌ت تاوتوێكرا”.
هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت ئەوەشی راگەیاندووە، “دەرگاکانمان کراوەیە بۆ دیالۆگێكی جددی له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌در بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه لێكتێگه‌یشتن له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی قۆناغی داهاتوو”.
هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت داوای له یه‌كێتی و پارتی كردووه، كاندیدی پۆستی سه‌رۆکكۆمار یه‌كلاییبكه‌نه‌وه، یاخود شێوازی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا بخه‌نه‌ڕوو”.