هاوپه‌یمانی فه‌تح: له‌دایكبوونی کابینەی نوێی حكومه‌تی عێراق زۆر سەختە
عوده‌ی عەدنان ئیبراهیم، سه‌ركرده له هاوپەیمانی فه‌تح کە لەلایەن هادی عامری سەرۆکایەتی دەکرێت، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بڕیارە محەمەد شیاع سوودانی ببێتە سەرۆکوەزیران، بەمەش رۆژی لەدایکبوونی حکومەتی نوێی عێراق ، زۆر سەخت دەبێت و دوو مانگ دەخایەنێت.
لەلایەکی دیکەوە، ئەو سهركردەیەی هاوپەیمانی فه‌تح وتی، "زۆربەی هێزە سیاسییەكان خواستێكی جددییان هەیە بۆ بەشداریكردنی کابینەی نوێی حکومەت، هاوكات حكومه‌تی داهاتوو له چه‌ند دۆسییەدا رووبه‌ڕووی دووڕیانێكی گه‌وره ده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌تی ره‌هه‌ندی ئابووری و گه‌نده‌ڵی و بوونی كه‌سایه‌تی لاواز له دامه‌زراوه و ئۆرگانهكاندا، باسی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلاریش ناكه‌ین كه ملیۆنان عێراقی ماندوو كردووه".
ئاماژەی بەوەشکرد، پێکهێنانی حکومەتێکی تەکنۆکرات کارێکی سەختە، بەڵام مەحاڵ نییە، ئەگەر کۆدەنگی سیاسی بکرێت، پێكهێنانی حكومه‌ت رووبه‌ڕووی چه‌ندین كێشه ده‌بێته‌وه، هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی بۆ بەدەست هێنانی پله و پۆستی زیاتر هه‌وڵده‌دات، هەروەها بۆ خستنە سەر رێڕەوی راست بە تایبەتی عێراق پێویستی بە شه‌ش ساڵ کارکردن هەیە، هەژاری، بێ‌کاری و گەندەڵی لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا بەربڵاوە.