هاوشێوەكەی پابلۆ ئیسكۆبار رادەستی ئەمریكا كرا
سەرۆكی كۆڵۆمبیا رادەستكردنی سەركردەی گەورەترین باندی هۆشبەری كۆڵۆمبی بە ویلایەتە یەكگرتووەكان رادەگەیەنێت.
ئیڤان دۆكی سەرۆكی كۆڵۆمبیا لە راگەیەندراوێكدا كە لە تویتەر بڵاوكرایەوە رایگەیاند، دەمەوێت پێتان ڕابگەیەنم كە دایرۆ ئەنتۆنیۆ ئۆسۆگا ناسراو بە "ئەوتۆنیێل" رادەستكرا.
دۆكی ئەوەشی وت، ئۆسۆگا "تاوانبارێكە ناكرێت بەراورد بكرێت بەهەر كەسێكی دیكە جگە لە پابلۆ ئیسكۆبار" لە ئاماژەیەكدا بۆ سەركردەی گەورەترین باندی هۆشبەر لە جیهاندا لە هەشتا و نەوەدەكانی سەدەی رابردوو.
ئۆگۆسا-ی سەركردەی باندی "خێزانی كەنداو" (Clan del Golfo) لە تشرینی یەكەمی رابردوو دەستگیركرا، لە8ی نیسانی رابردوو سەرۆكی كۆڵۆمبیا بڕیارێكی لەبارەی رادەستكردنی بە ئەمریكا واژووكرد، بەهۆی تۆمەتباركردنیەوە بە دزەپێكردنی ماددەی هۆشبەر.
لە كۆتاییەكانی نیسان ئەنجومەنی دەوڵەت لە كۆڵۆمبیا بڕیاریدا بە هەڵپەساردنی جێبەجێكردنی بڕیاری ڕادەستكردنەكە تا كۆتاییهاتنی ئەو داوا یاساییانەی لەلایەن قوربانییانی باندەكەیەوە بەرزكراونەتەوە، رۆژی چوارشەممە ئەنجومەنەكە پاشەكشەی لە بڕیارەكەی كرد.
گروپی "خێزانی كەنداو" كە ناوچەی ئەورابا-ی لە باكووری كۆڵۆمبیا كردبووە نشینگەی خۆی، بە گەورەترین و مەترسیدارترین باندی هۆشبەر لە كۆڵۆمبیا دادەنرێت، سەركردەكەی "داواكراوی ژمارە یەک" بوو لەلای دەسەڵاتدارانی كۆڵۆمبیا لەنێو سەرانی باندە هۆشبەرەكاندا.