هادی عامری: پێویستە هەموو لایەنەکان رێگەی گفتوگۆ بگرنەبەر
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هادی عامری: پێویستە هەموو لایەنەکان رێگەی گفتوگۆ بگرنەبەر

هادی عامری: پێویستە هەموو لایەنەکان رێگەی گفتوگۆ بگرنەبەر

سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لەمیانی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە کە ێویستە هەموو لایەنەکان رێگەی گفتوگۆ بگرنەبەر لەپێناو رزگارکردنی عێراق.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
هادی عامری: پێویستە هەموو لایەنەکان رێگەی گفتوگۆ بگرنەبەر
0

لایک

ئەمڕۆ یەکشەممە 14ـی 8ـی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق پێشوازیی لە هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و شاندێکی یاوەری کرد.

لەوبارەیەوە مەسرور بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاندووە، “ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە پێشوازیمان لە بەڕێز هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح کرد.لە دانیشتنەکەدا دوا رەوشی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا گفتوگۆی لەسەر کرا”.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “سەرۆکی ھاوپەیمانێێ فەتح ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتیەکەی رۆلێکی کارایان لە هاوکێشە سیاسییەکانی عێراقدا هەیە، بۆیە پێویستە هەموو لایەنەکان و پێکهاتەکانی عێراق ڕێگەی گفتوگۆ بگرنەبەر و هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە تاکو عێراق لەو دۆخە مەترسیدارە رزگار بکەن”.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا مەسرور بارزانی دەڵێت، “پالپشتیی حکومەتی هەرێمان بۆ هەموو جۆرە دانوستان و گفتوگەیەک دەربڕی کە لە سەر بنەمای یەکترقبولکردن و بەهێز کردنی متمانەی نێوان گشت پێکهاتەکانی عێراق بێت. هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە پێکهاتەکانی عێراق زۆر بەرژەوەندیی هاوبەشیان هەیە کە دەکرێت ببنە بنەمای لەیەکتر نزیکبوونەوە و چارەسەری کێشەکان”.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردووەتەوە کە جێبەجێ کردنی دەستور لە بەرژەوەندیی هەموو پێکهاتەکانە و عێراق دەخاتە سەر ڕاستەڕێی پێشکەوتن و بووژانەوە.