نوسینگەی راگەیاندنی هادی عامری لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد کە ئەمڕۆ یەکشەممە هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ هەولێر(ئەربیل) سەردانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق کۆبوویەوە.
بەر لە سەردانەکەی بۆ لای مەسرور بارزانی، شاندێکی چوارچێوەی ھەماھەنگی بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح، ھادی عامری گەیشتە و لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی کۆبوویەوە.
پێشتر نووسینگەی رایگەیاندنی سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح رایگەیاندبوو کە ئەمڕۆ شاندێکی چوارچێوەی ھەماھەنگی بە سەرۆکایەتی ھادی عامری سەردانی ھەولێر و سلێمانی دەکات و لە میانیدا بارودۆخی ئێستا و ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی لە عێراق لەگەڵ ژمارەیەک لە لایەنە کوردییەکان تاوتوێ دەکات.