هاتووچۆی هەولێر: ئەمڕۆ کۆتا رۆژی کارکردنە بەگرێبەستی کۆن بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل

وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر(ئەربیل) رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ کۆتا رۆژی کارکردنە بە گرێبەستی کۆنی گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل و لە هەفتەی داهاتووەوە تەنها کار بە گرێبەستی ئەلیکترۆنی دەکرێت.

وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر(ئەربیل) رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ کۆتا رۆژی کارکردنە بە گرێبەستی کۆنی گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل و لە هەفتەی داهاتووەوە تەنها کار بە گرێبەستی ئەلیکترۆنی دەکرێت.

فازل حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ کۆتا رۆژی کارکردنە بەگرێبەستی کۆن بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل و گواستنەوەی خاوەندارێتی.

روونیشیکردوەتەوە، لەڕۆژی یەکشەممەوە، واتا سەرەتای هەفتەی داهاتوو، بۆتۆمارکردنی ئۆتۆمبێل و گواستنەوەی خاوەندارێتیی تەنها کار بەگرێبەستی ئەلیکترۆنی دەکرێت.

بەپێی رێنمایی ژمارە 3ی ساڵی 2021دەبێت گرێبەستی ئەلیکترۆنی پەیڕەو بکرێت لەکاتی کڕین وفرۆشتنی ئوتومبێل وماتۆرسکیل.
گرێبەستی ئەلکترۆنی کەدەکرێت و واژۆ دەکرێت و لەفەرمانگەی یاسایی هاتووچۆ پشتڕاست دەکرێتەوە، ئەو گرێبەستە بەگرێبەستێکی فەرمی دادەنرێت و لەژێر ڕۆشنایی ئەوە دادگا زۆر بەئاسانی بڕیاری بەناوکردنەکە دەدات بێ ئامادەبونی فرۆشیار بۆ پەنجەمۆر.
ئەو گرێبەستە و بڕگەو بابەتەکانی بەتەواوی لەژێر کۆنتڕۆڵی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا دەبێت.