هاتووچۆی هەولێر چەند سزایێک تایبەت بە رێگا خێراکان راگەیاند
  • TEBA KURDİ
  • هەمەڕەنگ
  • هاتووچۆی هەولێر چەند سزایێک تایبەت بە رێگا خێراکان راگەیاند

هاتووچۆی هەولێر چەند سزایێک تایبەت بە رێگا خێراکان راگەیاند

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
هاتووچۆی هەولێر چەند سزایێک تایبەت بە رێگا خێراکان راگەیاند
0

لایک

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر(ئەربیل) 12 سزاى نوێ بۆ سه‌رپێچیكاران له‌سه‌ر رێگا خێراكانی سه‌ر شه‌قامی 120 مه‌تری و 150 مه‌تری راگه‌یاند.

ده‌قی سزاكانی هاتووچۆ بۆ سه‌رپێچیكاران:

1- وه‌ستان‌و چاوه‌ڕێكردنى ئۆتۆمبێل له‌ناكاو به‌بێ هۆكار.

2- گه‌ڕانه‌وه‌ به‌به‌گ.

3- په‌ڕینه‌وه‌ى پیاده‌ یان ڕۆیشتن له‌سه‌ر ڕێگه‌كان.

4- كڕین‌و فرۆشتن به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌.

5- ڕۆیشتنى ئه‌و سوارڕۆیانه‌ى خێراییان له‌60 كم كه‌متره‌ قه‌ده‌غه‌یه‌ ڕێگه‌ خێراكان به‌كاربهێنن.

6- ڕۆیشتنى سوارڕۆكانى بیناسازیى‌و كشتوكاڵى وه‌ك (تراكتۆر، ده‌ڕاسه‌، گرێده‌ر، شۆفڵ، عادیله‌) قه‌ده‌غه‌یه‌و ده‌بێت به‌ئامێرى تایبه‌ت بگوازرێنه‌وه‌.

7- زیكزاك په‌نته‌رناش لێدان‌و پێشبڕكێ قه‌ده‌غه‌یه‌.

8- به‌كارهێنانى سناپ‌و مۆبایل قه‌ده‌غه‌یه‌.

9- پێچكردنه‌وه‌ له‌شوێنه‌كانى دروستكراوو ئۆتۆمبێله‌كانى فریاگوزارى خێرا یان هه‌ر ده‌رچه‌یه‌كى ترى فریاگوزارى.

10- ڕه‌ماش لێدان

11- هه‌ڵگرتن‌و دابه‌زاندنى سه‌رنشین.

12- لێخوڕینى پاسكیل‌و مۆپیدو سكۆته‌رو ماتۆڕى سێ تایه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌.