هاتووچۆی هەولێر سەردانیكەرانی بەشی مۆڵەت ئاگادار دەكاتەوە

هاتووچۆی هەولێر، سەرجەم هاووڵاتیان و شوفێران و سەردانیكەرانی بەشی مۆڵەت ئاگادار دەكاتەوە كەوا لەكاتی سەردانیكردنی بەشی مۆڵەت بۆ وەرگرتنی فۆرم ، یان تازەكردنەوەی مۆڵەت، دەبێت ئەو بەڵگەنامانەیان بەوێنەی ڕەسەن لەلابێت..
1/كارتی نیشتیمانی یان ناسنامەی باری كەسی
2/كارتی زانیاری
3/مۆڵەتی بەسەرچوو (بۆ ئەوكەسانەی مۆڵەت تازەدەكەنەوە)
4/پاسەپۆرت ئەگەرهەیان بێت، ئەگەر نەیانبێت سپێلی ناوی سیانی خۆیان بەئینگلیزی لەسەر هەربەڵگەنامەیەكی فەرمی یان نووسینگەیەكی وەرگێڕان وەربگرن و هاوپێچی بكەن لەگەڵ بەلگەنامەكانیان.