هاتووچۆی هەولێر: رێگای سەرەکی هەولێر – کەرکوک کراوەیە

لە راگەیەندراوەکەی هاتووچۆی هەولێردا هاتووە، سەرجەم شوفێران و هاووڵاتیانی شاری هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، کەوا رێگای سەرەکی (هەولێر - کەرکوک)، پردی سەرکەندی هەولێر لەپاش نۆژەنکردنەوەی هەردوو سایدی، بەڕووی ئۆتۆمبێلە ساڵۆنەکان کراوەتەوە و دەتوانن لە ئەمڕۆوە هاتووچۆی پێدا بکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، "بەڵام بۆ بارهەڵگرەکان تاکو هەفتەیەکی دیکە بەداخراوی دەمێنێتەوە و لە ماوەی داخستنەکەش بارهەڵگرەکان دەتوانن شەقامی 120مەتری بەکاربێنن".