هاتووچۆی هەولێر: بەشێکی شەقامی 100 مەتری دادەخرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هاتووچۆی هەولێر: بەشێکی شەقامی 100 مەتری دادەخرێت

هاتووچۆی هەولێر: بەشێکی شەقامی 100 مەتری دادەخرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
هاتووچۆی هەولێر: بەشێکی شەقامی 100 مەتری دادەخرێت
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئەربیل رایگەیاند، “شەقامی 100مەتری لەسەر بەرزەپردی ڕزگاری تاکو نزیک بازاڕی لەنگە لەهەردوەک دیویەوە دادەخرێت”.

لەراگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر(ئەربیل) ئاماژەی بەوەکردووە کە شەقامی 100مەتری لەسەر بەرزەپردی ڕزگاری تاکو نزیک بازاڕی لەنگە لەهەردوەک دیویەوە دادەخرێت و تێیدا هاتووە، “سەرجەم شوفێران وهاوڵاتیان ئاگاداردەکەینەوە ،کەوا بەیانی2022/8/15لەکاتژمێر10ی سەرلەبەیانی تاکو کاتژمێر2ی پاش نیوەڕۆ ،شەقامی 100مەتری لەسەر بەرزەپردی ڕزگاری تاکو نزیک بازاڕی لەنگە لەهەردوەک دیویەوە دادەخرێت”.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “بەهۆی دانانی هەیکەلی پردی پەڕینەوە لەبەردەم کۆلێژی دەرمانسازی،وەلەماوەی گرتنەکە شوفێران وەکو ڕێگای بەدیل دەتوانن شەقامی 40مەتری وشەقامی 20مەتری هەڤاڵان بەکاربێنن،هاوکاریتان جێگای سوپاسە وە کارکردنمان بۆخزمەتی ئێوەیە”.