به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای هه‌ولێر(ئەربیل) ئاگادارییه‌كی بۆ شوفێران بڵاوكرده‌وه، تیایدا هاتووە، به‌هۆی كاركردن له شه‌قامێكی سه‌ره‌كیدا و داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت پابه‌ندی هاتووچۆ و رۆیشتن بن تا كاره‌كان ته‌واو ده‌بن.
هاتووچۆی هه‌ولێر له ئاگادارییه‌كه‌دا ده‌ڵێت، “سەرجەم هاووڵاتییان و شوفێران ئاگادار دەکەینەوە کە سبه‌ی چوارشه‌ممە رێکەوتی 2022/11/02 لەسەر رێگای سەرەکی (هەولێر-بەحرکە) لە نزیک گەڕەکی ئازادی نوێ (ئەتکۆنز) ئاوەڕۆیەکی سندووقی لە شەقامەکە دەپەڕێندرێتەوە بۆ دیوی عه‌نکاوە، کە ماوەی کارکردن له پڕۆژه‌كه‌دا 10 رۆژ دەخایەنێت.
هاتووچۆی هه‌ولێر داوای له شوفێران كردووە لە ماوەی کارکردنەکەدا پابەندی رۆیشتن بن بەپێی ئەو رێڕەوە کاتییانەی بە فسفۆڕ دروست دەکرێن تاکو کارەکان تەواو دەبن.