نەینەوا.. فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق بۆردومانی حەشارگەکانی داعش دەکەن

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29-09-2022، فڕۆكە جەنگییەكانی ئێف-16ی سەربە هێزە ئاسمانییەکانی عێراق حەشارگەكانی داعشیان لە پارێزگای نەینەوا بۆردومان كرد.

یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، "فەرماندەیی هێزی ئاسمانی عێراق بە فڕۆکەی ئێف-16، هێرشی ئاسمانی سەركەوتوویان بۆ سەر حەشارگەكانی چەکدارانی داعش لە زنجیرە چیای بادووش لە پارێزگای نەینەوا ئەنجامدا.

وتیشی، "ئۆپەراسیۆنەكە بووە هۆی وێرانكردنی دوو حەشارگەی تیرۆریستانی داعش".