نەوت و زێڕ شانبەشانی یەکتر بەرزبوونەوە تۆماردەکەن

نەوت و زێڕ شانبەشانی یەکتر بەرزبوونەوە تۆماردەکەن

بەگوێرەی دوێنێ نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ 8 دۆلار بەرزبووەتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
نەوت و زێڕ شانبەشانی یەکتر بەرزبوونەوە تۆماردەکەن
0

لایک

ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە زیاتر لە 108 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە و زێڕیش دوای ئەوەی دوێنێ نرخەکەی دابەزیبوو، کەچی ئەمڕۆ لە هەر ئۆنسەیەک 6 دۆلار بەرزبووەتەوە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 108 دۆلارو 80 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس بە 104 دۆلارو 39 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

هاوکات، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە 1928 دۆلارە، لە کاتێکدا رۆژی رابردوو نرخەکەی 1921 دۆلار بوو.