نەرویج سووتاندنی کۆپی قورئانی پیرۆز لە وڵاتەکەی قەدەغە دەکات

نەرویج سووتاندنی کۆپی قورئانی پیرۆز لە وڵاتەکەی قەدەغە دەکات

شوبات 2, 2023 18:32
نەرویج سووتاندنی کۆپی قورئانی پیرۆز لە وڵاتەکەی قەدەغە دەکات
0

لایک

مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی نەرویج لە سبەی هەینییەوە بڕیارێک لەبارەی قەدەغەکردنی سووتاندنی کۆپی قورئانی پیرۆز لە وڵاتەکە رادەگەیەنێت.

میدیاکانی تورکیا لەزاری مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایانگەیاندووە، “دوای بانگهێشتکردنی باڵیۆزی نەرویج لە ئەنقەرە بۆ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا و هۆشداریدان بە سووتاندنی قورئان لە وڵاتی نەرویج کە کتێبی پیرۆزی موسڵمانانە لە سەرانسەری جیهان، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بڕیاریان داوە لە سبەی هەینییەوە ئەم چاڵاکییە بە هەمووشێوەیەک لە سنووری نەرویج قەدەغە بکرێت”.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەشکردووە، سووتاندنی قورئانی پیرۆز دژایەتیکردنی بیرو ئایینی زیاتر لە ملیارێک و نیو دانیشتووی زەوییە و بە هەموو شێوەیەک ئەمجۆرە چاڵاکییانە ئیدانە دەکەن.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، راسموس پاڵودان، سەرۆکی پارتی سترام کورسی راستڕۆی دانیمارک لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵم کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی سووتاند.