نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
  • TEBA KURDİ
  • تەندورستی
  • نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە

نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە

تەنیا لەماوەی 12 کاتژمێری رابردوودا، 50 منداڵ بەهۆی سکچوون و رشانەوە لە نەخۆشخانە داخڵکراون

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
0

لایک

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ئاشكرای ده‌كات، تەنیا لەماوەی 12 کاتژمێری رابردوودا، 50 منداڵ بەهۆی سکچوون و رشانەوە لە نەخۆشخانە داخڵکراون.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی گشتی سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌، تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەگەڵ هاتنی ئەم شەپۆلەی گەرما و گۆڕانکاری کەش و هەوا لە ماوەی 12 كاتژمێری رابردوودا (کاتژمێر 08:00ـی به‌یانی تاكو 08:00ـی ئێواره‌) لەبەشی فریاکەوتنی خێرای نەخۆشخانەی (دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێرکاری)، لەمیانی داخڵكردنی 70 منداڵی نه‌خۆش 50ـیان بەهۆکاری سکچوون و رشانەوە داخڵکراون.

بەگوێرەی پێشنیازەکانی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان، باشترین رێگەچارە بۆ رێگریکردن لەم نەخۆشییانە بریتین لە:

1- کوڵاندنی ئاو بەر لە خواردنەوەی
2- هەڵگرتنی خواردن لەناو بەفرگر و ساردکەرەوەدا
3- سەوزە و میوە پێش خواردنی جوان بشۆردرێتەوە
4- زوو زوو دەستی منداڵ بشۆردرێت
5- پاکوخاوێنیی تەوالێت و گەرماو بپارێزرێت
6- بەکارنەهێنانی خاولی و پەرداخ و کەوچکی کەسی دیکە
7- دوورکەوتنەوە لە خواردنی دەرەوە، بەتایبەت خواردنی سەر عەرەبانەکان
8- باش کوڵاندنی گۆشت و خواردنەکان