وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگهیاند، نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ دەکات لە عێراق، بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی و داوا لە حکومەتی نوێ دەکات کە داواکارییە درێژخایەنەکانی گەلی عێراق بۆ چاکسازی و لێپرسینەوە و داهاتوویەکی باشتر جێبەجێ بکات.
ستێفان دوجاریك، وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان له راگهیهندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە، “سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ دەکات لە عێراق، بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی، و سەرنجی ئەوەی داوە کە سێ ژن بۆ سێ پۆست دانراون لە کۆی 21 پۆستی ویزاری کە لە (27ـی تشرینی یەکەمدا) پڕکراونەتەوە، سکرتێری گشتی هیوادارە ئەو دوو پۆستەی کە ماونەتەوە لە کابینەکەدا بەخێرایی پڕبکرێنەوە”.
داواش لە حکومەتی نوێ دەکات کە داواکارییە درێژخایەنەکانی گەلی عێراق بۆ چاکسازی و لێپرسینەوە و داهاتوویەکی باشتر جێبەجێ بکات، ههروهها دووپاتی دەکاتەوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان بەتەواوی پابەندە بە پشتیوانیکردنی حکومەت و گەلی عێراق.
ئێوارهی 27ی ئهم مانگه پهرلهمانی عێراق كۆبووهوه و متمانهی بهخشیه كابینهی نوێی حكومهت به سهرۆكایهتی محهمهد شیاع سوودانی.