نەتەوە یەکگرتووەکان: لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە 280 ملیۆن کەس ماددەی هۆشبەریان بەکارهێناوە
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • نەتەوە یەکگرتووەکان: لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە 280 ملیۆن کەس ماددەی هۆشبەریان بەکارهێناوە

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە 280 ملیۆن کەس ماددەی هۆشبەریان بەکارهێناوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
نەتەوە یەکگرتووەکان: لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە 280 ملیۆن کەس ماددەی هۆشبەریان بەکارهێناوە
0

لایک

نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاویکردەوە رایگەیاند، لەماوەی ساڵی 2020ـدا لە سەرانسەری جیهاندا نزیکەی284 ملیۆن کەس لە تەمەنی نێوان 15 – 64 ساڵی ماددەی هۆشبەریان بەکارهێناوە، لە ساڵی 2010ـەوە بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر سەدا 26 زیادیکردووە.

لەمیانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا کە لەلایەن نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ماددەی هۆشبەر و تاوان UNODCـەوە لە باره‌گای ڤیەننای رێکخراوەکە سازکرا، راپۆرتی جیهانی 2020 لەبارەی ماددەی هۆشبەر بۆ رای گشتیی بڵاوکرایەوە.

لە کۆنفرانسەکەدا باس لەوە کراوە کە لە 10ـی 20ـی 2020 ـدا بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر سەدا 26  زیادیکردووە، ئەوەش بە واتای ئەوە دێت کە سەدا 5.6ـی ژمارەی دانیشتوان لە نێوان تەمەنی 15 – 64 ساڵی ماددەی هۆشبەر بەکاردەهێنن.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە نەخۆش کەوتوون و چاوەڕوانی وەرگرتنی چارەسەرن بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و، لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا ژمارەی ئەوانەی دووچاری نەخۆشی جۆراوجۆربوون بەهۆی ئالوودەبوون بە ماددەی هۆشبەر بەرزبووەتەوە بۆ 38.6 ملیۆن کەس.

راپۆرتەکە ئاشکرای کردووە کە لەسەر ئاستی جیهان، ماریهوانا زیاتر لە هەموو ماددە هۆشبەرەکانی دیکە بەکارهێنراوە و 209 ملیۆن کەس لەسەر ئاستی جیهان ئەم ماددەیەیان بەکارهێناوە، لە 10 ساڵی رابردوودا رێژەی بەکارهێنانی ئەم ماددەیە سەدا 23 زیادیکردووە.

لەلایەکی دیکەوە لەبارەی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە لە قۆناغی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیشدا بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و گواستنەوەی مادەی هۆشبەر کەمبوونەوەیەکی ئەوتۆی بەخۆیەوە نەبینیوە، ئاماژە بەوە دراوە کە بەتایبەت لە ماوه‌ی کەرەنتیندا بەکارهێنانی ماددەی دەستکرد لە سەروویانەوە بەنگ زیادی کردووە، سەرنجیش خراوەتە سەر ئەوەی کە ئێستا ئەوانەی ماددەی هۆشبەر بەکار دەهێنن لەنێو ئەوانەدان کە بە هۆکاری جۆراوجۆر نایانەوێت ڤاکسین وەربگرن.

AA