جینین پلاسخارت نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، له‌په‌یامێكدا بانگهێشتی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هەرێمی بۆ کۆبوونەوەیەکی داخراو، كرد.
جینین پلاسخارت لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر رایگەیاندووە، “یونامی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراوی هاوبه‌ش بانگهێشت كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه بڕیاره یه‌كی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2022 هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه پێشوازی و ده‌رفه‌تێكی پێویست ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ئاڵوگۆڕی راسته‌وخۆی بیروڕاكان”.
پلاسخارت نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق پێشتر له‌باره‌ی بارودۆخی هەرێمەوە هۆشداریدابووه به‌رپرسان و رایگه‌یاندبوو، ئه‌م دۆخه‌ی هه‌رێم به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام نابێت.