سندووقی دانیشتووانی نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت، سیاسەتێک پەیڕەودەکەین تاکو رێژەی هەژاری لە عێراق %50 دەبەزێنین.
مەهدی عەلاک، راوێژکاری سندووقی دانیشتوانی عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، 17 پلانی درێژخایەنمان ئامادەکردووە تاکو بتوانین تا ساڵی 2030 رێژەی هەژاری لە عێراق بۆ ئاستی %50 دەببەزێنین.
عەلاک راشیگەیاندووە، چاوەڕوان دەکەین ئەو پلانانە لەلایەن وەزارەتی پلاندانەوە چاوی پێدا بخشێندرێتەوە و بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەپێی روونکردنەوەیەکی ناوەندی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، نزیکەی 9 ملیۆن هاووڵاتی عێراقی لەژێر هێڵی هەژاریدان و زیاتر لە 4 ملیۆنیش بەدەست بێکارییەوە وێڵن.