نەتەوە یەکگرتووەکان: دەبێت هێرشی دووبارە و پێشێلکردنی سەروەری عێراق رابگیرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • نەتەوە یەکگرتووەکان: دەبێت هێرشی دووبارە و پێشێلکردنی سەروەری عێراق رابگیرێت

نەتەوە یەکگرتووەکان: دەبێت هێرشی دووبارە و پێشێلکردنی سەروەری عێراق رابگیرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
نەتەوە یەکگرتووەکان: دەبێت هێرشی دووبارە و پێشێلکردنی سەروەری عێراق رابگیرێت
0

لایک

نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکانی سەر هەرێم بڵاودەکاتەوە و رایگەیاند: هێرشی دووبارە و پێشێلکردنی سەروەری عێراق دەبێت رابگیرێت.

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی هێرشی وڵاتانی دراوسێ بۆ سەر هەرێم و عێراق دەڵێت: “هێرشی دووبارە و پێشێلکردنی سەروەری عێراق دەبێت رابگیرێت، ئەم کارە شەڕانگێزییانە نەك هەر بە بێباکانە گرژییەکان زیاتردەکات، بەڵکو کارەساتیشی لێدەکەوێتەوە”.

نەتەوە یەکگرتووەکان دەشڵێت: “تاکە رێگە بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشە دەرەکییەکانی وڵاتانی دراوسێ بریتییە لە بەکارهێنانی ئامرازە دیپلۆماسییە دامەزراوەکان”.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 21/11/2022، ئێران لە رێگەی درۆن و مووشەک چەند کەمپێکی نیشتەجێبوون و بارەگای حزبەکانی ئێرانی لە هەرێم کردە ئامانج.