نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاریداوە رۆژانە 40 بارهەڵگر هاوکاری بگەیەننە زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە لە سووریا
  • TEBA KURDİ
  • رۆژهەڵاتی ناوەراست
  • نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاریداوە رۆژانە 40 بارهەڵگر هاوکاری بگەیەننە زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە لە سووریا

نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاریداوە رۆژانە 40 بارهەڵگر هاوکاری بگەیەننە زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە لە سووریا

شوبات 24, 2023 11:50
نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاریداوە رۆژانە 40 بارهەڵگر هاوکاری بگەیەننە زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە لە سووریا
0

لایک

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بۆ دابینکردنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی 6ـی شوبات، بڕیاریانداوە رۆژانە 40 بارهەڵگر هاوکاریی بگەیێننە ئەو ناوچانەی لە ژێر کۆنتڕۆڵی لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکانی سووریان لە باکووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە.

رۆژی پێنجشەممە 23ی شوباتی 2023، محەمەد هادی، رێکخەری مرۆیی هەرێمیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تائێستا زیاتر لە 280 بارهەڵگر هاوکارییان گەیاندووەتە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی لە سووریا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەڕای زیادکردنی هاوکارییەکان، هێشتا ناتوانن تەواوی پێداویستییەکانی خەڵکی ئەو ناوچەیە دابین بکەن.

بەرپرسەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەی ئاشکراکردووە، ئێستا لە سێ دەروازەی سنووری (بابولهەوا، بابولسەلامە و راعی)، لە باکووری رۆژئاوای سووریا، هاوکارییەکان دەگەیەنن کە خۆیان لە پێداویستییە سەرەتاییەکانی وەکو خۆراک، دەرمان بۆ رێگریی لە بڵاوبوونەوەی پەتای کوشندە و خێوەت دەبینێتەوە.

En az 10 karakter gerekli