نەبوونی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە سلێمانی نەخۆشخانەکان پەکدەخات
گرفتی نەبوونی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە سلێمانی، کیشەی گەورە بۆ بەشێک لە نەخۆشخانەکان دروست دەبێت.
سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە نەبوونی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان دەکات و رایدەگەیێنێت:
لە ئەمڕۆوە (٣ - ٤ - ٢٠٢٢ ) بەهۆکاری گرفتی نەبوونی دەرمان و کەرەستە و پێداویستییە پزیشکییەکان بەشێک لەناوەندە تەندروستییەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هەریەک لە نەخۆشخانەکانی (هیوا - منداڵبوون - د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان - پسپۆڕییەکانی دڵ - بانکی خوێن) بەشێکی زۆری خزمەتگوزارییەکانیان رادەگرن.
سامان شێخ لەتیف
وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی