نەبوونی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە سلێمانی نەخۆشخانەکان پەکدەخات
  • TEBA KURDİ
  • تەندورستی
  • نەبوونی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە سلێمانی نەخۆشخانەکان پەکدەخات

نەبوونی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە سلێمانی نەخۆشخانەکان پەکدەخات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
نەبوونی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە سلێمانی نەخۆشخانەکان پەکدەخات
0

لایک

گرفتی نەبوونی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە سلێمانی، کیشەی گەورە بۆ بەشێک لە نەخۆشخانەکان دروست دەبێت.

سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە نەبوونی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان دەکات و رایدەگەیێنێت:

لە ئەمڕۆوە (٣ – ٤ – ٢٠٢٢ ) بەهۆکاری گرفتی نەبوونی دەرمان و کەرەستە و پێداویستییە پزیشکییەکان بەشێک لەناوەندە تەندروستییەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هەریەک لە نەخۆشخانەکانی (هیوا – منداڵبوون – د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان – پسپۆڕییەکانی دڵ – بانکی خوێن) بەشێکی زۆری خزمەتگوزارییەکانیان رادەگرن.

سامان شێخ لەتیف

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی