نێچیرڤان بارزانی گەیشتە سلێمانی

نێچیرڤان بارزانی گەیشتە سلێمانی

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
نێچیرڤان بارزانی گەیشتە سلێمانی
0

لایک

بە مەبەستی بەشداریکردن لە پرسەی گیان لەدەستدراوانی رووداوی تەقینەوەکەی شاری سلێمانی کە تیایدا 15 کەس گیانیان لەدەستدا و 12 کەسی دیکەیش بریندار بوون، سەرۆکی هەرێم گەیشتە ئەو شارە.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 19-11-2022، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم گەیشتە سلێمانی و لەلایەن هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانییەوە پێشوازی لێکرا.

بڕیارە سەرۆکی هەرێم بچێتە پرسەکە و دواتر بۆ بەسەرکردنەوەی بریندارەکانی رووداوەکە و کەسوکاریان سەردانی نەخۆشخانەی شار بکات.

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 17-11-2022، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە سلێمانی بیسترا و دواتر دەرکەوت کە خانوویەکی سێ نهۆمی بەهۆی تەقینی سیستەمی غازی ماڵەکە بە تەواوی رووخاوە و چەند ماڵێکی دیکەش زیانیان بەرکەوتووە؛ بەهۆی رووداوەکەوە 15 کەس گیانیان لەدەستدا و 12 کەسی دیکەش برینداربوون.

بەیانیی ئەمڕۆ تەرمی 14 هاونیشتمانی کە لە رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی گیانیان لەدەستدا، لە پزیشکی دادی سلێمانییەوە برانە مزگەوتی بابەشێخی سیرێ و لەوێ نوێژیان لەسەر کرا. دواتر تەرمەکان بەرەو گۆڕستان بەڕێکران و بە ئامادەبوونی هەزاران کەس بە خاک سپێردران.