نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پەیامی پیرۆزبایی خۆی بەبۆنەی 21ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵ ئاڕاستەی عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کرد.
لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوانیان، سەرۆکایەتیی هەرێم لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، سەرۆکی هەرێم پيرۆزبايى له سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری، سهركردايهتیی حیزبەکە، ئهندامان و جهماوهرى كۆمهڵى دادگهریی کردووە و هيواى سهركهوتنى بۆ خواستن.
لە بەرامبەردا، عهلى باپير، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری سوپاس و پێزانينى خۆيان و كۆمهڵى دادگهريى كوردستانى بۆ نێچيرڤان بارزانى و پهيوهندى و پيرۆزباييان دهربڕیوە.
کۆمەڵی داگەریی کوردستان لە 31-05-2001 دامەزراوە و لە خوولی دووەمی پەرلەمانەوە بەشداریی هەڵبژاردنەکانی کردووە. سەرەتا ناوی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بوو، بەڵام لە کۆنگرەی چوارەمیدا، ناوەکەی بۆ کۆمەڵی دادگەری کوردستان گۆڕی.