نێچیرڤان بارزانی و هادی عامری دۆخی عێراق تاوتوێ دەکەن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • نێچیرڤان بارزانی و هادی عامری دۆخی عێراق تاوتوێ دەکەن

نێچیرڤان بارزانی و هادی عامری دۆخی عێراق تاوتوێ دەکەن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
نێچیرڤان بارزانی و هادی عامری دۆخی عێراق تاوتوێ دەکەن
0

لایک

سەرۆكی هەرێمی كوردستانی عێراق و سه‌رۆكى هاوپەیمانیی فه‌تح لە بەگاداد کۆبوونەوە و تاوتوێی دۆخی عێراق و کارنامە و ئەرکەکانی حکومەتیان کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 22ـی تشرینی دووەمی 2022، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم لە به‌رده‌واميى كۆبوونه‌وه‌كانيدا له‌ بەغداد له‌گه‌ڵ هادى عامرى، سه‌رۆكى هاوپەیمانیی فه‌تح كۆبووه‌وه‌.

بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێم، لە كۆبوونەوەكه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و كارنامه‌ و ئه‌ركه‌كانى حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق تاوتوێ کراون.

وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، عامرى رایگەیاندووە، “ئه‌گه‌ر سه‌قامگيرى به‌رده‌وام بێت ده‌ر‌فه‌تێكى مێژوويى هه‌يه بۆ سه‌ركه‌وتن و جگه‌ له‌ لێكتێگه‌يشتن هيچ رێگه‌يه‌كى ديكه‌ له‌به‌رده‌م عێراقييه‌كاندا نييه”‌، بۆ ئه‌مه‌ش عامری يه‌كڕيزيى سياسى و نيشتمانى له‌نێوان هێز و لايه‌نه‌ عێراقييه‌كاندا به‌ پێويست زانى.

ئەوەش هاتووە، نێچيرڤان بارزانى پشتگيريى هه‌رێمى بۆ حكومه‌تى نوێى عێراق و سه‌رخستنى كارنامه‌كه‌ى ده‌ربڕى و جه‌ختى له‌ به‌رپرسيارێتيى هاوبه‌شى نێوان هه‌موو هێز و لايه‌نه‌كان كرده‌وه‌. هه‌روه‌ها “به‌غدادى به‌ قووڵايى ستراتيژيى هه‌رێمى كوردستان” له‌ قه‌ڵه‌مدا.