سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لەبارەی رووداوی تەقینەوەی غاز لە خانوویەکی گەڕەکی کازێوە لە سلێمانی رایگەیاند، “بیر و دڵم لای خێزان و که‌سوکاری قوربانیانی رووداوی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئیمشه‌وی سلێمانییه”.
ئەمشەو پێنجشەممە 17-11-2022، لە خانوویەکی گەڕەکی کازێوە لە سلێمانی تەقینەوەیەک بەهۆی غازی LPG روویدا و بەهۆیەوە 4 کەس گیانیان لەدەستداوە و 15کەسیش بریندار بوون.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم لە توویتێکدا دەڵێت، “بیر و دڵم لای خێزان و که‌سوکاری قوربانیانی رووداوی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئیمشه‌وی سلێمانییه. سه‌ره‌خۆشییان لێده‌که‌م، هاوخه‌میانم. خوای مه‌زن گیانی قوربانیان به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات، ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌مووان ببه‌خشێت. هیوای زووچاکبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازم”.