نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبووەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبووەوە

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبووەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبووەوە
0

لایک

بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە گرنگییەوە لە سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق دەڕوانن و رایدەگەیێنن، سەرۆکی هەرێم قسەی لای هەمووان قبووڵکراوە و پێشتریش لەو دۆخانەدا دەستپێشخەریی هەبووە کە ناتەبایی زیاتر بەسەر لایەنە سیاسییەکاندا زاڵ بووە.

مستەفا چاوڕەش، بەرپرسی یەکەی 70ـی هێزەکانی پێشمەرگە سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ سلێمانی بە گرنگ هەژماردەکات و دەڵێت، “هاتنی جەنابی کاک نێچیرڤان بارزانی خۆی لە خۆیدا هەنگاوێکی پیرۆزە، ئێمە هەموومان چاومان لەوەیە ئەم هاتنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و چارەسەرکردنی ئەو هەموو گرفتەی کە لە کوردستان لەنێوانی لایەنەکاندا هەیە، بە تایبەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان”.

هاوکات وەستا حەسەن، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تایبەت بە سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم وتی، “سەردانەکەی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، دەستپێشخەرییەکی باشە بۆ ناوچەی سلێمانی و ئەگەر بێتو کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی کورد بکات بۆ یەکڕیزی”.

لەئێستادا سەرۆکی هەرێم لە سلێمانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و ئەندامانی ئەو حیزبە لە کۆبوونەوەدایە و بڕیارە لەگەڵ هەریەکە لە سەلاحەدین محەممەد بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی دادگەری و بەرپرسانی بزووتنەوەی گۆڕان کۆببێتەوە.