نێچیرڤان بارزانی بەشداری لە پرسەی قوربانیانی تەقینەوەکەی سلێمانی دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • نێچیرڤان بارزانی بەشداری لە پرسەی قوربانیانی تەقینەوەکەی سلێمانی دەکات

نێچیرڤان بارزانی بەشداری لە پرسەی قوربانیانی تەقینەوەکەی سلێمانی دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
نێچیرڤان بارزانی بەشداری لە پرسەی قوربانیانی تەقینەوەکەی سلێمانی دەکات
0

لایک

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە شاری سلێمانی بەشداریی لە پرسەی قوربانییانی رووداوی تەقینەوەکەی شەوی پێنجشەممەی شارەکە دەکات کە تیایدا 15 کەس گیانیان لەدەستدا و 12 کەسی دیکەیش بریندار بوون.

دڵشاد شەهاب، راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەواڵی سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ سلێمانی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەشداریی لە پرسەی قوربانییانی رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی دەکات.

بڕیارە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی هەزاران کەس و لە رێوڕەسمێکدا تەرمی 14 کەسی تەقینەوەکەی سلێمانی بە خاک بسپێردرێن.

جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێم بە نوێنەرایەتیی نێچیرڤان بارزانی بەشداریی رێوڕەسمەکەیە و بڕیارە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێم خۆی بگاتە شاری سلێمانی و بەشداریی پرسەکە بکات.

ئێوارەی پێنجشەممەی رابردوو تەقینەوەیەکی بەهێز لە ماڵێکدا لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی روویدا و لە ئەنجامدا 15 کەس گیانیان لەدەستدا و 12 کەسی دیکەیش بریندار بوون.