نۆ مووشەک لە نزیک باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق کەوتنەخوارەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • نۆ مووشەک لە نزیک باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق کەوتنەخوارەوە

نۆ مووشەک لە نزیک باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق کەوتنەخوارەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
نۆ مووشەک لە نزیک باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق کەوتنەخوارەوە
0

لایک

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، کەمێک لەمەوبەر نۆ مووشەک ئاڕاستەی ناوچەی سەوز کراون، لە ئەنجامیشدا ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتیانی مەدەنی برینداربوون.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، کەمێک لەمەوبەر ناوچەی سەوزی بەغداد و دوروبەری لەرێگەی نۆ مووشەکی کاتیۆشاوە کرایە ئامانج.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، لە ئەنجامی هێرشەکەشدا ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتی مەدەنی برینداربوون.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق زانیاری زیاتر لەسەری زیانەکان و ئەو لایەنەی کە گومان دەکرێت هێرشەکەی ئەنجامدابێت، بڵاونەکردووەتەوە بەڵام باسی لەوەکردووە کە لە چەند کاتژمێری داهاتودا زانیاری زیاتر بڵاودەکاتەوە.

هاوکات بەپێی بڵاوکردەنەوەی چەند ڤیدیۆیەک لە سۆشیال میدیا، چەند ئۆتۆمبێلێکی ئەندامانی پەرلەمان بەهۆی مووشەکەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە و چەند مووشەکێکیش بە مزگەوتێکی نزیک پەرلەمانی عێراق کەوتووە.

هێرشە موشەکییەکەی سەر ناوچەی سەوز لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە.